سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی پنتاگۆن لەبارەی سوتاندنی سێ بارهەڵگریانەوە لە عێراق

فۆتۆ: 
2020-07-12

8791 جار خوێندراوەتەوە

پنتاگۆن ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باسی لەوەدەکرد سێ بارهەرڵگر کە کەلوپەلییان بۆ هێزەکانی ئەمریکا گواستووەتەوە سوتێنرابن، دەڵێت، "لە عێراقدا هێرش نەکراوەتە سەر هیچکام لە ئامانجەکانمان و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سوتاندنی سێ بارهەڵگر کە کەرەستەیان بۆ هێزە ئەمریکییەکان گواستووەتەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە هیچ شێوازێک ئاگادار نەکراونەتەوە کە هێرش کرابێتە سەر هیچکام لە ئامانجەکانیان لە پارێزگای دیوانییەی عێراق، دەشڵێت، "سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە."

ئەمڕۆ، میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە سەر رێگەی سەماوە – دیوانییە چەند چەکدارێک رێگەیان بە سێ بارهەڵگر گرتووە و بارهەڵگرەکانیان سوتاندووە

باسیان لەوەشدەکرد، بارهه‌ڵگره‌كان خۆراک، پێداویستی و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گواستووه‌ته‌وه‌ و دوای رووداوه‌كه‌ش چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون.