سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی کارەبا دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-12

2041 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی کارەبا پێکهێنا، کە پێداچوونەوە بۆ گرێبەستەکانی ١٥ ساڵی ئەو وەزارەتە دەکرێت.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، داوای وردبینی لە جێبەجێنەکردنی پڕۆژەکانی کارەبا دەکات و لەلای خۆیشەوە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ناوەند پشتگیری خۆی بۆ بڕیارەکەی پەرلەمان دەرکرد و رایگەیاند، وەزارەتەکەیان کاری هاوبەش لەگەڵ ئەو لیژنە پەرلەمانیەدا دەکات.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرگاکانیان واڵاکردوە بەرامبەر هەر لێکۆڵینەوەیەک، کە لەسەر ئەو دۆسییەیە ئەنجام بدرێت.

ئەم بڕیارەش پاش ئەوە دێت، بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی کارەبا ماوەیەک پێش ئێستا بەرهەم ساڵحی تۆمەتبار کرد بە گەندەڵی لە گرێبەستی شەنگەهای لەوکاتەی کە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.