سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-12

10499 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٥٦٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٤٨ چاکبوونەوە و ٨٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، کە بەراورد بە ڕۆژی رابردوو هەزار توشبوو کەمیکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٥٦٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٤٣٠ حاڵەتیان لە بەغدان، ئەوەش لە کاتێکدایە، ژمارەی توشبووان بەرامبەر ڕۆژی رابردوو نزیکەی هەزار کەس کەمیکردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ٤٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٧٤٥ کەسیان لە بەغدان، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوەکان نزیکەی ٥٠٠ کەس زیادیکردووە."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٨٨ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٧٧ هەزار و ٥٠٦ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤ هەزار و ٧٢٤ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.