سەردێڕ:

١٠ بیرۆکە بۆ نەمانی ئازاری ئەژنۆ و پشت

فۆتۆ: 
2020-07-12

9434 جار خوێندراوەتەوە

کارکردن لە ماڵەوە بەتایبەت ئەو جۆرە کارانەی کە دانیشتنیان زۆرە، ئازار بۆ پشت و ئەژنۆ دروست دەکات، کە دەکرێت لە ماڵەوە چارەسەری ئەو گرفتە بکەن.

ماڵپەڕی تامیز نیوز بڵاویکردۆتەوە کە زیادبوونی کاتەکانی کارکردن لە ماڵەوە ئازار و گرفت بۆ ئەژنۆ و پشت دروست دەکات، دەکرێت بەم بیرۆکانە زیرەکانە ڕێگری لە دروستبوونی ئازار بگریت، ئەوانیش:

١. دووربکەوەرەوە لە دانیشتن بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک، هەوڵبدە لەو ماوەدا چەند جارێک هاتوچۆی کورت بکەیت.

٢. لە چێشتخانە دوربکەوەرەوە لە زۆر وەستان لە سەر سنگی قاپشتن و تەباخی چێشتلێنان، بارەکەت بگۆڕەوە جار بەجار ئاڵوگۆڕ بە قاچەکانت بکە لەسەر فشارخستنە سەریان.

٣. هەوڵبدە کارەکان بە ڕێکخراو بکەیت و خشتەیەکی وەرزشکردن لە ماڵەوە بۆخۆت دابنێیت، نمونە بەیانیانی زوو و شەوان وەرزش بکەیت.

٤. ماسیحەی زەوی پاککردنەوە بەکاربهێنە لەگەڵ گسکی کارەبای بەرز، لەبری ئەوەی بە قوماش و گسکی بچوک زەوییەکە خاوێن بکەیتەوە.

٥. کاتەکانی خەوتنت ڕێک بێت، خەوی باش تەندروستی باش دەهێنێت و ئاستی ئازار کەمدەکاتەوە.

٦. وەرزشی یۆگا جار جار پێویستە بۆ ئارامبوونەوەی دەروون و کەمبوونەوەی ئاستی ئازار و ماندوبوونەکان.

٧. گوێ لە جەستەت بگرە ئەو شوێنی ئازارەکە و ئەو هەڵەیە کە لە جەستەدا هەیە پێت دەڵێت، فشار لە خۆت مەکە کاتێک ئازارێکی درێژخایەن هەیە بۆ کەمبوونەوەی ئاستی ئازارەکەت.

٨. قوتوو یان بوتڵی سارد یاخود گەرم بۆ شوێنی ئازارەکە بەکاربهێنە، کیسەی زۆر گەرم بەکارمەهێنە بۆ ماوەیەکی درێژ تەنیا بۆ چەند خولەکێکی کەمێک و چەند جارێک دووبارەی بکەرەوە.

٩. پێڵاوی خوری یان پێڵاوی سەر فەرش بەکاربهێنە بۆ دروستنەبوونی ئازاری پشت و ئەژنۆکان.

١٠. لە هەمووی گرنگتر پەیوەندیکردن لەگەڵ پزیشکەکەت پشتگوێمەخە ئەگەر ئازارەکەت درێژخایەن بوو، ئەو پێت دەڵێت چی بکەیت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەت کاتێک لە ماڵەوە کاردەکەیت.

10 حيل للتحكم في آلام الركبة واضطرابات الظهر