سەردێڕ:

پارێزگای کەرکوک چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-07-11

13660 جار خوێندراوەتەوە

شانەی قەیرانەکانی پارێزگای کەرکوک چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، کە قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار جێبەجێدەکرێت.

دەقی بڕیارەکان:

١- قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر۷ی ئێوارە تاکو ٥ی بەیانی دەبێت.

٢- هاوڵاتی و هێزە ئەمنیەکان و تەواوی چین و توێژەکان دەبێت رێنماییە خۆپارێزیەکان جێبەجێ بکەن و دەست کێش و دەمامک بەکاربهێنن.

٣-دەوامی رۆژانەی فەرمانگە حکومییەکان لەکاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر ۱ی دوای نیوەرۆ دەبێت.

٤- ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ۲٤ کاتژمێری جێبەجێدەکرێت.

٥- سەرجەم دەروازەکانی کەرکوکـ بەڕوی پارێزگاکانی دیکەدا بە داخراوی دەمێننەوە.