سەردێڕ:

سوپەرسۆنیک فڕۆکەیەک بە خێرایی دەنگ بەرهەمدەهێنێت

فۆتۆ: 
2020-07-11

6163 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بوم سوپەرسۆنیک لە شاری دێنڤەری کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا بەرهەمهێنانی فڕۆکەیXB-1  لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ڕاگەیاند کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢١ دەستبکات بە گەشتی ئەزموونی.

بلەیک شۆوڵ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بوم سوپەرسۆنیک ڕایگەیاند، "XB-1 بە یەکەم هەنگاو دادەنرێت بۆ گەشتکردن بە خێراییەک زیاتر لە خێرایی دەنگ لە جیهاندا، ئەم خێراییە واتە لە تواناماندا دەبێت دوو جار بۆ دوورترین سنور گەشتبکەین، ئەمەش یارمەتیدەرە لە هێنانەناوەوەی کەس و شوێن و کلتوری زیاتر بۆناو ژیانمان."

دەشڵێت، "لەماوەی کەرەنتین و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی پێویستی سەرەکی مرۆڤ بۆ پەیوەندییەکان بەڕوونی دەرکەوت، ئەم هەنگاوە ڕێگایەکە بۆ دەستەبەرکردنی گەشتی خێرا بۆ گەیشتن بە کەس و شوێن و کلتورە جیاوازەکان لە جیهاندا، ئەوەش دەسەلمێنین کە داهاتووی ئەم فڕۆکانە بە قازانجی لایەنی ئابوری و ژینگەیی دەشکێتەوە."

هاوکات، کۆمپانیاکە وێنەیەکی فڕۆکە نوێیەکەشی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "خێراترین فڕۆکە کە بەشێوەیەکی تایبەت لە مێژوودا گەشەیپێدراوە."

کۆمپانیای سوپەرسۆنیک، تاکە کۆمپانیای فڕۆکەوانی نییە کە هەوڵی بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەیەک دابێت کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاتربێت، بەڵکو کۆمپانیای ئەیریەن کۆرپۆرەیشن لە بنکەی سەرەکی رینۆ لە نیڤادا، بەهەمان شێوە کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەیەکی لەم چەشنە کە لەتوانایدایە ١٢ سەرنشین هەڵبگرێت.

ازدهار طائرة نفاثة أسرع من الصوت ل 2021 الاقلاع

ازدهار طائرة نفاثة أسرع من الصوت ل 2021 الاقلاع

ازدهار طائرة نفاثة أسرع من الصوت ل 2021 الاقلاع