سەردێڕ:

عێراق کۆنتڕۆڵکردنەوەی دوو دەروازەی سنوری ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-11

51955 جار خوێندراوەتەوە

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە پارێزگای دیالە کۆنتڕۆڵکردنی دوو دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا دەستیان بەسەر دەروازەکانی مەندەلی و مەنزریەدا گرتووە لە پارێزگای دیالە.

پێشتر، ئەحمەد تەلال، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە بەرپرسانی باڵای حکومەت لە کۆبوونەوەی بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسانی دەروازە سنورییەکان و بە زووی کۆمەڵێک ڕێکار بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەیان دەگیرێتەبەر.

باسی لەوەشکردبوو، دەروازە سنورییەکان لە دەستێکی ئەمیندا نین و داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی کەسانی گەندەڵەوە، هەربۆیە کۆنتڕۆڵکردنەوەیان ئەرکی حکومەتە.