سەردێڕ:

تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-10

4454 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و ٥٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٨١٤ چاکبوونەوە و ٦٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٥٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٩٧٧ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٨١٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٥٣٢ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٦٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٧٢ هەزار و ٤٦٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٩٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤١ هەزار و ٣٨٠ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.