سەردێڕ:

لە کەرکوک کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-10

5706 جار خوێندراوەتەوە

لە کەرکوک بەدەستڕێژی گولـلە، کەسێکی لەناو دوکانەکەی خۆیدا بریندارکرا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

مازن غەریب بەڕێوبەری پۆلیسی نەجدەی کەرکوک رایگەیاند، نیوەڕۆی دوێنی پێنج شەممە، کەسێکی بەناوی عامر عەلی حسین کە عەرەبە، لەناو دوکانەکەی خۆیدا کە نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی زەوی ھەیە بە دەستڕێژی گولـلە لە گەڕەکی یەکی حوزەیران بریندارکرا، ئاماژەی بەوەشکرد، "پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئازادی، بەھۆی بەرکەوتنی فیشەکەکە بەسەریەوە و سەختی برینەکەی گیانیلەدەستدا."

باسی لەوەشکرد، "پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، بەڵام تائیستا دیار نییە ھۆکاری کوشتنی ئەو ھاوڵاتیە چی بووە."

ئەوەشی خستەڕوو، "گەڕان بەدوای بکوژەکە بەردەوامە، بەڵام تائێستا دەستگیر نەکراوە."

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی کەرکوک، لەمانگی حوزەیراندا لەکەرکوک ٩ کردوەی چەکداری ئەنجامدراوە و بەھۆیەوە ٢١ کەس بوونەتە قوربانی، کە زۆربەی قوربانییەکان لەھێزی ئەمنی بوون.