سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەشێک لە وردەکاریی یاسای قەرزکردن ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-07-10

25351 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە یاسای قەرزکردندا بڕگەیەک هەیە کە دەبێت پەنجەمۆر لە هەموو فەرمانبەرانی وڵات وەربگیرێت.

عەدنان زورفی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی حکومەتی راگەیاندووە، پەنجەمۆر و کارتە بایۆمەترییەکە بۆ دۆزینەوە و کۆنترۆڵکردنی ئەو فەرمانبەرانەیە کە زیاتر لە یەک موچەیان هەیە.

راشیگەیاندووە، بەگوێرەی یاساکە، هەموو وەزارەتەکان دەستدەکەن بە لێکۆڵینەوە لە ژمارە و سامانی فەرمانبەرەکانیان لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا، بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە.

رۆژی ٢٤ی مانگی رابردوو، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە پرۆژە یاسای قەرزکردنی ناوخۆیی و دەرەکی.