سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. زانایان نهێنی ماددە سەوزەکەی سەر ڕووی مانگیان ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-07-09

10164 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی وڵاتی چین ڕایانگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو ماددە سەوزەی لە ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ڕووی مانگدا تۆماریانکرد، بریتییە لە پاشماوەی ئەستێرەیی نەیزەکێک کە بەر ڕووی مانگ کەوتووە و هێشتا کەریگەرییەکەی ماوە.

زانایانی Chinese Academy of Sciences لە وڵاتی چین رایانگەیاند، ماوەی ساڵێکە خەریکی لێکۆڵینەوەن لەو ماددە سەوزەی بەهۆی ئامێری دۆزەرەوەی Yuta-2 Rover لەسەر مانگدا تێبینیانکردووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو ماددەیە پاشماوەی پارچەیەکی ئەستێرەییە کە بەر ڕووی مانگ کەوتووە و بەهۆی پلەیەکی گەرمی بەرچاوەوە مادە بەجێماوەکەی ڕەنگی سەوزی وەرگرتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتادا کە ماددە سەوزەکە ئاشکراکرا، زاناکان پێیانوابوو کە مادەیەکی سەوزی جێڵ ئاسایان لە پیکهاتەی مانگدا دۆزیوەتەوە.

The initial discovery was made by China's Yutu-2 moon rover as it was investigating the Von Kármán crater on the far side of the moon

Chinese scientists studied the makeup of a mysterious gel-like substance found on the moon in 2019 and discovered it was actually a mix of minerals that had melted and reformed in an ancient asteroid impact