سەردێڕ:

سەرۆک شارەوانی پایتەختی کۆریای باشور بە مردووی دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-09

8182 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کۆریای باشور ڕایگەیاند، دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، تەرمی سەرۆک شارەوانی سیئۆڵی پایتەختی وڵاتەکەیان دۆزیوەتەوە.

میدیاکانی کۆریای باشور بڵاویانکردەوە، پۆلیسی وڵاتەکەیان ڕایگەیاندووە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کچەکەی پارک وۆنسوون، سەرۆک شارەوانی شاری سیئۆڵی پایتەختی ئەو وڵاتە پەیوەندی پێوەکردوون و پێی ڕاگەیاندوون کە باوکی دیارنەماوە.

پۆلیسی کۆریای باشور ڕاشیگەیاندووە، کە دەستبەجێ هەڵمەتێکی گەڕان و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەی سەرۆک شارەوانی سیئۆڵی پایتەخت دەستپێکردووە و کەمێک لەمەوبەر بە مردووی دۆزیویانەتەوە.

پارک وۆنسوون، تەمەنی ٦٤ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١١وە سەرۆک شارەوانی سیئۆڵی پایتەختی کۆریای باشورە. میدیاکانی وڵاتەکەشی وەکو کەسێکی دیموکرات و چالاکێکی مەدەنی باسیدەکەن.

Seoul mayor Park Won-soon at a press conference on Wednesday, July 8.

Hundreds of police officers in Seoul were deployed to search for the mayor on Thursday evening.