سەردێڕ:

تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری تووشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-09

3128 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٨٧٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٤٨٣ چاکبوونەوە و ٩٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٨٧٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٦٣٨ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٤٨٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤١٣ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٩٢ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٦٩ هەزار و ٦١٢ کەس لە عێراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٨٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩ هەزار و ٥٠٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.