سەردێڕ:

کلکدارێک کە بە چاو دەبینرێت لە زەوی نزیک دەبێتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-09

10244 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتوانی نیوەگۆی باکوری زەوی لەم چەند ڕۆژەدا بەختێکی باشیان دەبێت بە بینینی کلکدارێک کە یەکێکە لە کەمترین کلکدارەکانی سەدەی ٢١ کە بەچاو دەبینرێت.

کلکدارەکە ناوی (C/2020 F3)یە و یەکەمجار لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٩دا لەلایەن تەلیسکۆبی (NEOWISE)ی ناساوە دۆزرایەوە.

لەو کاتەدا گەردوونناسەکان بڕوایان وابوو کە ئەم کلکدارەش چارەنووسی هەروەک زۆرینەی کلکدارەکانی پێش خۆی دەبێت و بە نزیکبوونەوەی لە خۆر گەرم دەبێت و تێک دەشکێت.

بەڵام وادیارە کلکدارەکە بەرگەی گرتوە و وردە وردە لە زەوی نزیک دەبێتەوە، دواتر ڕێگەی خۆی دەگۆڕێت و بە تەواوی لە کۆمەڵەی خۆر دووردەکەوێتەوە.

ئاژانسی ناسا باس لەوە دەکات، ئەم کلکدارە یەکێکە لەو چەند کلکدارە کەمەی کە لە سەدەی ٢١دا بەچاو دەبینرێن، هەرچەندە هێشتاش ئەگەری هەیە کلکدارەکە بە گەرمیی خۆر بتوێتەوە، بەڵام ئەم چەند ڕۆژە لە ئاسماندا بە چاوی ئاسایی دەبینرێت.

بۆ تەماشاکردنی کلکدارەکەش، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەتوانن چەند کاتژمێرێکی کەم دوای خۆرئاوابوون تەماشای نێوان باکور و باکوری خۆرئاوا بکەن.

See Explanation.  Clicking on the picture will download
the highest resolution version available.

ب.ع