سەردێڕ:

عێراق لەبارەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بڕیارێکی نوێی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-07-09

28162 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیارەکانی رۆژی چوارشەممە هەڵوەشاندەوە، کە تیایدا رێگەی بە هاوڵاتیانی عێراق دەدا گەشت بکەن و بەپێی بڕیارە نوێیەکە هاوڵاتیان ناتوانن گەشت بۆ دەرەوەی عێراق بکەن.

ئەمڕۆ پێجشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوای رۆژێک لە دەرچونی بڕیارەکانی دوێنێی هەڵوەشاندەوە، کە تیایدا بڕیاردرا بوو رێگە بە هاوڵاتیان بدرێت گەشت بکەن، بەڵام ئەمڕۆ ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە و رێگە بە هاوڵاتیان نادرێت گەشت بکەن بۆ دەرەوەی عێراق.

دەقی بڕیارەکانی دوێنێی وەزارەتی تەندروستی عێراق:

١. پشکنین بۆ سەرجەم شاند و وەفدەکان و ئەوانەی کە دێنە عێراق و پشکنینی خێرا بۆیان، ئەگەر هیچ نیشانەیەکیان نەبوو و ئەنجامی پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بوو، ئەوا کەرەنتینە دەکرێن و وەزارەتی تەندروستی ئاگاداردەکرێتەوە لەوەی چاودێری تەندروستییان بکات، ئەگەر هەرکەسێکیش نیشانەکەی تێدا دەرکەوت بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

٢. رێگە دەدرێت بە هاوڵاتییانی عێراقی گەشتبکەن بۆ دەرەوەی عێراق بە مەرجێک لەکاتی گەڕانەوەیاندا پشکنینیان بۆ بکرێت و لە دەروازەکاندا کەرەنتین بکرێن.

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە عێراق دەوازە سنورییەکانی بەڕوی وڵاتانی هاوسێیدا داخستووە و تەنیا بۆ بازرگانی بەکاردەهێنرێت، هاوکات، لە ١٧ی ئازاری ئەمساڵیشەوە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، گەشتە ئاسمانییە ئاساییەکانی راگرتووە.