سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. باڵندەیەکی پێشکەوتووی رۆبۆتی لە ئەڵمانیا نمایشکرا

فۆتۆ: 
2020-07-09

6127 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فێستۆی ئەڵمانی باڵندەیەکی پێشکەوتووی رۆبۆتی نمایشکرد کە بەجۆرێک باڵ و کلکی دەجوڵێنێت وەک بڵێی باڵندەی راستییە و ئەوەش، بە قۆناغێکی دیکەی پێشکەوتنی رۆبۆتی باڵندەکان هەژماردەکرێت.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای فێستۆ رایگەیاندووە، کە باڵندە رۆبۆتییەکان دەتوانن بەشێوەی بەکۆمەڵ بفڕن و لە رێگەی وایەرلێسەوە پەیوەندی بە یەکترییەوە بکەن.

باس لەوەشکراوە، باڵندە رۆبۆتییەکان بەشێوەیەکی سەرنجراکێش دەتوانن لە هەوادا بفڕن و لەسەر زەوی بنیشنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو باڵندە رۆبۆتییانە لە رێگەی جی پی ئێسەوە شوێنەکانیان دیاریدەکەن و لە ئێستادا تەنیا دەتوانن لە جێگایەکی داخراو و دیاریکراودا بفڕن.