سەردێڕ:

کازمی سەردانی ماڵی هیشام هاشمی کرد

فۆتۆ: 
2020-07-09

11049 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ماڵی هیشام هاشمى شاره‌زا و توێژه‌ری بواری هزری توندڕه‌ویی و گروپه‌ چەکدارەکانی کرد، کە لە ڕۆژی شەشی ئەم مانگە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بە دەستدرێژی گولە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغدا کوژرا.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیران سه‌ردانى خانه‌واده‌ى هیشام هاشمى كردووه‌، ئەوەش وەک پشتیوانیەک بۆ ئەو خێزانە و جدیی بوون لەسەر دادگایکردنی بکوژانی هاشمی.

ئێواره‌ى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هیشام هاشمى شاره‌زاى بواری ئه‌منى و سترایژییان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ناوچه‌ى زه‌یونه‌ له ‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا کوشت.

هیشام هاشمی، لە بەشێک لە نوسینەکانى  ئەمدواییەدا رەخنەى لە دابەشبونەکان و گەندەڵی گرتووە، کە سیستمى سیاسی عێراق پێوەى دەناڵێنێت و باسیشی لە شکستی هێرشە موشەکییەکانی میلیشیەکانی سەر بە حەشدی شەعبی کردووە، کە ئاڕاستەی ناوچەی سەوزیان دەکرد.

هاشمى دوای سەرهەڵدانى گروپە توندڕەوەکان لە عێراق، وەک شارەزایەکى کاروبارى داعش و گروپەکانى دیکە دەرکەوت و هاوکارى هەواڵگری و ئەمنی هێزە عێراقیەکان و هاوپەیمانانیشی کردووە لە کاتى شەڕى دژى داعش.

Image may contain: 1 person, standing, wedding, suit, outdoor and indoorImage may contain: 3 people, suitImage may contain: one or more people, people sitting and indoor