سەردێڕ:

هاتوچۆی عێراق بڕیارێکی لەبارەی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلەوە دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-07-08

6489 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق بڕیاریدا لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لەلایەن دوو کەسەوە قەدەغە بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق دوای کوشتنی هشام هاشمی لە لایەن چەند ماتۆڕسوارێکەوە بڕیارێکی لەبارەی ماتۆڕسکیلەکانەوە دەرکرد و تیایدا هاتووە، "بڕیاردراوە رێگەنادرێت کە دوو سەرنشین هەمان ماتۆڕسکیل بەکاربهێنن و ئەو کەسانەی پابەندی بڕیارەکە نەبن روبەڕوی سزادەبنەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو کەسانەی پابەندی بڕیارەکە نابن، دەستبەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت و بەبڕی ١٠٠ هەزار دینار سزادەدرێت."

رۆژی دووشەممە، هشام هاشمی چاودێری سیاسی و پسپۆڕی ئەمنی، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەناوچەی (زەیونە)ی بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆرکرا.

لە کاردانەوەی ئەو رووداوەشدا، مستەفا کازمی بڕیاریدا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە هۆکاری کوشتنەکەی بکرێت، هاوکات، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و باڵیۆزی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق ئیدانەی کوشتنی هاشمییان کرد.