سەردێڕ:

سوپای عێراق کوژرانی فەرماندەیەکی سەربازیی داعشی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-08

3307 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق، کوژرانی فەرماندەیەکی سەربازیی لە رێکخراوی چەکداری داعش، راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەبو ئەنەس عوبێدی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی تایبەت و هەواڵگریی لە باکوری بەغدا، کوژرا، کە ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی بە دزەکردنی دوو خۆکوژ بۆ ناوچەکە، ئەنجامدراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سوپای عێراق دەستپێکردنی دووەم ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعشی لە باکوری بەغدا راگەیاند.

لە مانگی شوباتی رابردوو، سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی لەژێر ناوی "پاڵەوانانی عێراق"ی بە ئامانجی رەوادوونانی پاشماوەکانی داعشی لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەددین، کەرکوک و دیالە راگەیاند.