سەردێڕ:

تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-07

3731 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگە عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٠٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٤١٤ چاکبوونەوە و ١٠٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ١٠٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٧١٨ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٤١٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤٩٤ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "١٠٧ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٦٤ هەزار و ٧٠١ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٦٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٦ هەزار و ٢٥٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.