سەردێڕ:

لەبارەی ئازادکردنی زاواکەی سەدام حسێنەوە روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-07-06

21790 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی سەدام حسێن ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لەماوەی رابردوودا لەبارەی ئازادکردنی زاواکەیەوە بڵاوبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی سەدام حسێن رایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی لەبارەی ئازادکردنی جەمال مستەفا عەبدوڵا سوڵتان زاوای سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تاوەکو ئێستا جەمال مستەفا ئازاد نەکراوە و لە یەکێک لە زیندانەکانی عێراقدا زیندانییە."

پێنجشەممەی رابردوو، میدیا ناوخۆییەکانی عێراق رایانگەیاند، جەمال مستەفا عەبدوڵا سوڵتان، هاوسەری حەلا سەدام حسێن کچە بچوکی سەرۆکی پێشوی عێراق ماوەی زیندانییەکەی کۆتایی هاتووە و ئازادکراوە.