سەردێڕ:

کازمی سەردانی ئەمریكا دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-06

8756 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بەم زووانە مستەفا کازمی بە ئامانجی تەواوكردنی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتۆن سەردانی ئەمریكا دەكات".

ئەمڕۆ دووشەممە، عامر فائز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، "مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوای سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ ئەمریکا بە ئامانجی تەواوكردنی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن، سەردانی ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپاش دەكات."

ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو ئێستا وادەی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ ئەمریكا دیاری نەكراوە و چاوەڕوان دەكرێت قۆناغی دووەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا لە میانی ئەم مانگەكەدا سازبكرێت."

ئەوەشی خستەڕوو، "ئامانج لە سەردانەکەی کازمی بۆ ئەوروپا پتەوتركردنی هاوكاری ئابوری و ئەمنی نێوان بەغدا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپییە."

لە ١١ی مانگی رابردوودا، یەكەم قۆناغی گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان عێراق و ئەمریكا سازكرا كە تێیدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە کۆمەڵێک تەوەرکرا لەوانەش، ئاسایش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئابوری، وزە و بابەتە سیاسی و كلتورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.