سەردێڕ:

چەند ئەپێکی ئەندرۆید کە مەترسین لەسەر مۆبایلەکەت

فۆتۆ: 
2020-07-05

27780 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنەرانی ئەندرۆید جارجارە لەلایەن پسپۆڕانەوە ئاگاداردەکرێنەوە لەوەی کە هەندێک ئەپی نێو مۆبایلەکانیان دەکرێت جێی مەترسی بێت بۆ سەر زانیارییە کەسییەکانیان یاخود ئامێرەکانیان، لە ئێستاشدا لیستی نوێترینی ئەو بەرنامانە بڵاوکراونەتەوە.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ماڵپەڕی ئێکسپرێس لیستی ژمارەیەک بەرنامەی ئەندرۆیدی بڵاوکردەوە کە بە مەترسی دایدەنان، ئەمڕۆ تیمی ڤی پی ئێن پرۆ هەستاون بە بڵاوکردنەوەی لیستێکی نوێ.

تیمەکە ئاماژە بەوەدەکەن، ئەم بەرنامانە دەستیان بە چەندین بەشی مۆبایلەکە دەگات کە دەکرێت لەڕێیەوە زیان بە بەکارهێنەران بگەیەنرێت لەوانە، کامێرا و مایکرۆفۆنی مۆبایلەکان، تۆمارە ڤیدیۆیی و دەنگییەکانیش دەنێرنەوە بۆ کۆمپانیا سەرەکییەکانی خۆیان کە بەشێکی زۆریان لە چینن.

 داواش لە بەکارهێنەران دەکەن، ئەگەر بەرنامەکانیان دابەزاندووە هەرچی زووە لەنێو مۆبایلەکانیاندا بیانسڕنەوە، لیستەکەش بەم شێوەیەیە:

Virus Cleaner 2019

File Manager

Joy Launcher

Turbo Browser

Weather Forecast

Candy Selfie Camera

Hi VPN, Free VPN

Candy Gallery

Calendar Lite

Super Battery

Hi Security 2019

Net Master • Puzzle Box

Private Browser

Hi VPN Pro

World Zoo

Word Crossy!

Soccer Pinball

Dig it

Laser Break

Music Roam

Word Crush

Sound Recorder

Super Cleaner

ب.ع