سەردێڕ:

تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-05

4239 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ژینگە و تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٩٢١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٦٧٠ چاکبوونەوە و ٩٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٩٢١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٤٦١یان لە بەغدان."

ئاماژەی بەوەشكردووە، "٩٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٦٧٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٦٦٩ کەسیان لە بەغدان."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٦٠ هەزار و ٤٧٩ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٤٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٣ هەزار و ١٧ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.