سەردێڕ:

ڕاوێژکارێکی بەرهەم ساڵح دەستی لەکارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-05

16597 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و دەڵێت، "بە ویستی خۆم دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی سەرۆککۆمار کردووە."

ئەمڕۆ یەکشەممە، سالار مەحمود راوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا بۆ رای گشتی بڵاویکردەوە و تیایدا هاتووە، "لە دوای دەستبەکاربوونم وەک راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق لە ۲٠۱۹/۱/۱، لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ بەویستی خۆم دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی بەڕێز کاک د بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کرد، بە سوپاسەوە بەڕێزیان دەستلەکار کێشانەوەکەیان قبوڵ کرد و سوپاسی متمانەی دەکەم لە ماوەی کارکردنمان."

باسی لەوەشكردووە، "بەهیوای سەرکەوتن بۆ تیمی کوردستان لە بەغدا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان، ڕای گشتی کوردستان و هەموو لایەک ئاگاداردەکەم لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ەوە لەو بەرپرسیارێتیە نەماوم."

سالار مەحمود، پێشتر ئەندامپەرلەمانی کوردستان بووە و لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩وە وەک ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکاربووە.