سەردێڕ:

عێراق لەبارەی هەماهەنگیکردن لەگەڵ پێشمەرگەدا روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-07-04

26911 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە هەوڵدەدەن بۆشاییە ئەمنییەكانی نێوانیان لە ناوچە جێناكۆكان پڕ بكەینەوە"

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق" كە لە ماوەكانی رابردوودا لە سنوری كەركوك، باكوری دیالە و رۆژهەڵاتی سەڵاحەددین ئەنجامدرا، ژمارەیەكی زۆری چەکداری داعش بەرەو ناوچەكانی باكوری بەغدا هەڵاتون."

باسی لەوەشكرد، "لە ئێستادا شاری بەغدا لە رووی سەقامگیری و ئاسایشەوە پارێزراوە و ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە هێزە ئەمنییەكانمان ئەنجامیدەدەن، ئامانجى لێی ریشەكێشەكردنی شانە نووستووەكانی داعشە لە ناوچەكانی عێراق".

راشیگەیاند، "ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە كۆبووەتەوە و هەوڵدەدین بۆشاییە ئەمنییەكانی نێوانیان لە ناوچە جێناكۆكەكان پڕ بكەینەوە".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگری عێراق كۆبوونەوە.