سەردێڕ:

پارێزگای کەرکوک چەند بڕیاریكی نوێی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-07-04

12398 جار خوێندراوەتەوە

شانەی قەیرانەکانی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە کاتژمێر ٤ی ئێوارەوە تاوەکو ٥ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا، دەشڵێت، "لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتە پشوو دەبێت."  

 

دەقی بڕیارەکان:

١. قەدەغەی هاتوچۆ لەکاتژمێر ٥ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە هەڵگیرا. 

٢.  سەرجەم دەروازەکانی کەرکوکـ بەرووی پارێزگاکانی دیکەدا بەداخراوی دەمێنێتەوە.

٣.  ڕۆژانی یەکـشەممە و دووشەممەی هەفتە کرا بەپشوو، لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان.

٤. دەوامی فەرمانگەکانی کەرکوکـ ٢٥٪ دەبێت.