سەردێڕ:

لیژنەی ئابوری پەرلەمانی عێراق: موچەی سێ مانگی داهاتوو دابینکراوە

فۆتۆ: 
2020-07-04

24037 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەت لە رێگەی وەرگرتنی قەرزەوە موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی دابینکردووە.

ئەمڕۆ شەممە، نەدا شاکر جەودەت ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "حکومەتی عێراق لە رێگەی وەرگرتنی قەرزەوە موچەی مانگەکانی حوزەیران و تەمموز و ئابی دابینکردووە".

باسی لەوەشکرد، دوای ئەو سێ مانگە چاوەڕوانی حکومەت دەکەن بۆ ئەوەی بزانرێت، چۆن موچەی مانگەکانی دیکەی فەرمانبەران دابیندەکات.

لە مانگی رابردوودا، پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای قەرزی ناوخۆی بە بڕی ١٥ تریلیۆن دینار و قەرزی دەرەکی بە بڕی پێنج ملیار دۆلار پەسەندکرد.

چاوەڕوان دەكرێت، بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووبەڕووی كورتهێنان ببێتەوە، بەهۆی ئەوەی بودجەی عێراق بەڕێژەی ٩٥% پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.