سەردێڕ:

تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-04

3634 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ١٤٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا، هەزار و ٣٨٩ چاکبوونەوە و ٩٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ١٤٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٧٩٤ حاڵەتیان لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٣٨٩ كەس لە نەخۆشییەكە بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٨ كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە ٣٠ لەوانە لە بەغدادن.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٨ هەزار و ٣٥٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٣١ هەزار و ٧٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٣٣٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.