سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی لوبنان هێرش دەکەنە سەر شاندی عێراق

فۆتۆ: 
2020-07-04

6878 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی رۆژی هەینی، لەکاتی سەردانکردنی شاندی عێراق لە بەيروت خۆپیشاندەرانی لوبنان هێرشیان کردە سەر شاندەکە، کە لە چێشتخانەی بابل لە مەریسەی بەیروت، لەلایەن حکومەتی لوبنانییەوە بانگهێشتی ئێوارەخوانێک کرابوون.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێوارەخوانەکە هاوڵاتییەکی لوبنان لەبەر برسێتی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رايگەياند، روداوی هێرشکردنەکەی بەيروت لە لايەن خۆپيشاندەرانەوە بۆسەر شاندی عێراقی نەبووە بەڵکو بۆسەر وەزيرانی ئەو وڵاتە بووە، کە ئێوارەخوانەکەیان رێکخستبوو.

شاندە عێراقییەکە بە سەرۆکایەتیی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت و محەمەد کەریم، وەزیری کشتوکاڵ، ئێوارەی رۆژی دووی ئەم مانگە، سەردانی بەیروتی پایتەختی لوبنانیان کرد.