سەردێڕ:

​لیستی ئەو بەرنامانەی زیان بە مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەگەیەنن

فۆتۆ: 
2020-07-03

55761 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداری دەدات لەبارەی ٢٥ ئەپڵیکەیشنی ناو سیستمی ئەندرۆید، کە ئەو ئەپڵیکەیشنانە لەلایەن کۆمپانیاکەوە "بان" کراون واتە قەدەغەکراون لە گوگڵ ستۆردا.

پاش ئەوەی کۆمپانیای گوگڵ لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٥٠ ئەپڵیکەیشنی لە گوگڵ ستۆردا قەدەغەکرد، لە ئێستادا هۆشداری لەبارەی ٢٥ ئەپڵیکەیشنی دیکەوە دەدات و باس لەوە دەکات، دەکرێت ئەو بەرنامانە خراپ بن، بەهۆی ئەوەی چەند ڕیکلامێکی بێزارکەر بەردەوام دەهێننە سەر شاشەی ئامێرە زیرەکەکان.

لە راپۆڕتێکی "زێت دی نێت"دا ئەوە ئاشکراکراوە، کە ئەم هێرشەی دوایی بە شێوەیەکی بڕواپێنەکراوە، چونکە دەتوانێت بەکارهێنەرانی فەیسبوک و زانیارییە کەسی و تایبەتییەکانیان بکاتە ئامانج، کە هاککەرەکان دەتوانن لە ڕێگای هەژماری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەستیان بکەوێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئەپڵیکەیشنانە دەتوانن مۆبایلەکە هاک بکەن لە ڕێگای پێشکەشکردنی چەند داواکرییەکەوە و بە داخڵکردنی کۆدی نهێنی لە دابەزاندنی بەرنامەکان، دواتر لە ڕێگای چەند هەنگاوێکەوە دەستدەکات بە بردنی زانیارییە کەسییەکان، لەگەڵ داخڵکردنی کۆدی چالاککردنیشدا، چاوەڕێدەکات هەتا لە ئامێرەکەدا ئەپڵیکەیشنی فەیسبووک بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەوەی توانای هەبێت زانیارییەکان هاک بکات.

ئەوەش هاتووە، دواتر سەختە ئەو لاپەڕەیە دیاریبکەیتەوە کە لێیەوە کۆدەکانت داخڵکردووە، چونکە بە شێوازێکی زیرەکانە دروستکراوە و بەکارهێنەران بە ئاسانی دەتوانن بکەونە تەڵەی داخڵکردنی ناوی خۆیان و کۆدی بەکارهێنانەوە، کە دواتر ئەو زانیاریانە بۆ هاککەرەکان دەچێتەوە.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی گوگڵ ناوی بەرنامەکانی بڵاوکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران لە ئامێرە زیرەکەکانی خۆیاندا بیسڕنەوە، ناوی بەرنامەکان:

iPlayer & iWallpaper • Video Maker •  Color Wallpapers • Pedometer
Powerful Flashlight • Super Bright Flashlight • Super Flashlight
Solitare Game • Accurate scanning of QR code • Classic card game
Junk file cleaning • Synthetic Z • File Manager • Composite Z
Screenshot Capture • Daily Horoscope Wallpapers • Wuxia Reader • Plus Weather
Anime Live Wallpaper • Health Step Counter

Super Wallpapers Flashlight • Padenatef • Wallpaper Level • Contour Level wallpaper