سەردێڕ:

کازمی: هەوڵی بە‌هێزکردنی ئابوری وڵات دەدەین

فۆتۆ: 
2020-07-03

5389 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا کازمی رایگەیاند، حکومەتەکەی هەوڵ دەدات ئابووری وڵات بەهێز بکات و بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان، رووبەڕووی بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پیاوانی کاری عێراقدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی بایەخ بە کەرتەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، خزمەتگوزاری، وەبەرهێنان و گواستنەوە دەدات، چونکە هەموو هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە رابردوودا بۆ کەمکردنەوەی پشت بەست بە نەوت وەک سەرچاوەی سەرەکی داهات شکستی هێنا.

باسی لەوەشکردوە کە بەڕێژەی لەسەدا ٩٣ی داهاتەکانی عێراق پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، کە حکوومەت هەوڵ دەدات عێراق ببێتە ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان و جگە لە نەوت وەبەرهێنان لە بوارەکانی دیکەدا بکات. لەهەر شوێنێکیش گەندەڵی هەبێت رووبەڕووی دەبنەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوت، لە میانی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، عێراق ١١ ملیار دۆلار زیانی لە داهاتی نەوتدا پێگەیشتووە.