سەردێڕ:

وەتسئەپ چەند تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-03

12694 جار خوێندراوەتەوە

وەتسئەپ رایگەیاند، کە چەند تایبەتمەندییەکی نوێی ئامادەکردووە و لە وەشانی داهاتووی ئەپەکەدا بەردەست دەبن. دەشڵێت، "زیادکردنی کەسەکان لە رێگەی کۆدی وەتسئەپەکەتەوە، یەکێک دەبێت لە تایبەتمەندییە نوێکان."

کۆمپانیای وەتسئەپ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە وەشانی داهاتوویدا، رێگە بە تاوەکو هەشت کەس دراوە لە یەک کاتدا پێکەوە پەیوەندی ڤیدیۆیی (Video Call) بکەن.

دەشڵێت، " زیادکردنی بەکارهێنەران لە رێگەی ناسینەوەی دیجیتاڵیەوە (Digital Scanning)، هەروەکو زیادکردنی کەسەکان لە سناپچاتدا، یەکێک دەبێت لە تایبەتمەندییە نوێکان."

راشیگەیاندووە، کە هەروەکو مۆبایلە زیرەکەکان، کەشی تاریک (Dark Mode)ی بۆ ئەپلیکەیشنی ناو کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکان زیادکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، کە وەتسئەپ دەیەوێت لە رێگەی زیادکردنێکەوە، بەشداربووی گروپێک بتوانێت هەموو ئەندامانی گروپەکە بانگهێشتی پەیوەندیی ڤیدیۆیی بکات.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەتسئەپ، ئەو تایبەتمەندییانە لە وەشانی نوێی ئەپەکە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەردەستدەبن.