سەردێڕ:

ئەمريکا ژمارەيەک سەرباز و کەلوپەلی سەربازیی رەوانەی حەسەکە کرد

فۆتۆ: 
2020-07-02

4564 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئەمريکا جارێکی دیکە ژمارەيەک سەرباز و کەل و پەلی لۆجستی و سەربازیی بۆ حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان نارد.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕايگەياند، هێزە سەربازييەکەی ئەمريکا پێکهاتون لە کاروانیکی ١٩ بارهەڵگر کە ١٣یان شاحینەی هەڵگری کەل و پەلی لۆجستی و سەربازیین و پێنج زرێپۆشی سەربازیش لەگەڵ کاروانەکە بوون بۆ پاراستنیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە مانگی ڕابردووش، هاوپەيمانی نێودەوڵەتی هێزێکی دیکەی ناردە ڕۆژئاوای کوردستان کە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی کرابوون بۆ بنکەی تەلبەيدەر لە حەسەکە، ئەو هێزە سەربازييەش پێکهاتبوون لە ٥٠ بارهەڵگری کەل و پەلی سەربازی و لۆجستی.

ناردنی ئەم هێزە سەربازیە لە کاتێکدایە، کە لە مانگی کانونی يەکەمی ساڵی ڕابردوو ئەمريکا بەشێکی زۆر لە هێزەکانی لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا کشاندەوە.