سەردێڕ:

پوتین و ئەردۆغان و روحانی: دژی خۆبەڕێوەبەری باکوری سوریاین

فۆتۆ: 
2020-07-02

27711 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی وڵاتانی ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سوریان و خۆبەڕێوەبەری باکوری سوریا ڕەتدەکەنەوە.

هەریەک لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەسەر بارودۆخی سوریا کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، هەرسێ سەرۆک چەندین جار جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی سوریا کردوەتەوە و سەربەخۆیی و سەروەریی سوریایان بە ئەولەویەتی خۆیان ناوبردوە.

هەروەها هەموو هەوڵێکیان بۆ دروستکردنی خۆبەڕێوەبەری لەسەر خاکی سوریا ڕەتکردوەتەوە لەژێر ناوی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بۆ ئەوەش باسی خۆبەڕێوەبەری باکوری سوریایان کردوە و بە قانونی ناویان بردوە.

هەرسێ سەرۆک باسیان لە نوسینەوەی دەستوری سوریاش کردوە و ئاماژەیان بە بەستنی سێیەمین کۆبوونەوەی لیژنەی نوسینەوەی دەستور کردوەتەوە لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا.

هەروەها داوای بەهێزکردنی ئەو ڕێکەوتنەیان کردوە، کە لەبارەی ئیدلیبەوە لەنێوان هەرسێ وڵاتدا بەستراوە، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و بەرەی نوسرە و ئەو گروپە چەکدارانەی پەیوەندیان بە ئەلقاعیدەوە هەیە و لە لیستی تیرۆردان.

ئەم کۆبوونەوەیەی نێوا هەرسێ سەرۆک لە کاتێکدایە، کە تورکیا بەشێکی زۆری باکوری سوریای داگیرکردوە و لەگەڵ ڕوخاندنی بەشار ئەسەد دایە، بەڵام هەریەک لە ئێران و ڕوسیان بە توندی پشتیوانی ئەسەد دەکەن و نایەڵن بڕوخێت.