سەردێڕ:

پیاوێک لە کەربەلا چوار منداڵی خۆی سوتاند

فۆتۆ: 
2020-07-02

190837 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای کەربەلا پیاوێک بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ئاگری لە چوار منداڵی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، پیاوێک لە گەڕەکی عەسکەری شاری حور لە پارێزگای کەربەلا کوڕێک و سێ کچی خۆی سوتاندوە، کە تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ ١٣ ساڵە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو پیاوە کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی هەبووە و لە کاتێکدا منداڵەکانی لەخەودابوون لە ژورێکدا بەنزینی پێداکردوون و ئاگری تێپەرداون.

پۆلیسی کەربەلا رایگەیاند، دوابەدوای ئاگادار بوون لەو تاوانە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگاکە تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.