سەردێڕ:

بەپێی دەستوری نوێی روسیا پوتین تا ٢٠٣٦ دەتوانێت سەرۆک بێت

فۆتۆ: 
2020-07-02

3776 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەنجامە بەراييەکانی ڕاپرسی لەسەر دەستوری ڕوسيا لە ٧٧.٩٣% بەشداربوان بە بەڵێ دەنگيانداوە، بەو پێيەش ڤلادمێر پوتین دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٣٦ لە پۆستی سەرۆکايەتيدا بەردەوام بێت.

بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان، ئەنجامە بەراییەکان راگەیەندراون و لە سەدا ٢١ی دەنگدەران دژی هەموارکردنەوەکە دەنگیانداوە و هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیش دەکەن.

ئۆپۆزسيۆنی ڕوسيا لە دژی ئەو بڕيارەی کریملن وەستاونەتەوە و پێيان وايە ناياساييە و نابێت سەرۆک بۆ ئەو ماوە درێژە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجامەکان رەتدەکەنەوە.

هەموارکردنەوەی دەستوری ڕوسيا پێکدێت لە کۆمەڵێک بڕيار و گۆڕانکاری سەبارەت بە سياسەتی بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە لەناو ئەو گۆڕانکارييانەشدا رێگە دەدرێت بە سەرۆکی روسيا کە بۆ ماوەی پێنج بۆ شەش خول خۆی هەڵبژێرێت بۆ سەرۆکايەتی.