سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو وێنەیەی ترەمپ لە تویتەر بڵاویکردەوە و دواتر سڕیەوە چییە؟

فۆتۆ: 
2020-07-01

15237 جار خوێندراوەتەوە

وێنەی دوو هاوسەری ئەمریکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کاتێک لە شاری سەینت لویسی ویلایەتی میزوری ئەمریکا، چەک بەرووی خۆپیشاندەراندا بەرزدەکەنەوە، هاوکات دۆناڵد ترەمپ وێنەی رووداوەکەی لە تویتەری خۆی بڵاوکردەوە و دواتر سڕیەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی ئەمریکا دژی رەگەزپەرستی و کوژرانی جۆرج فلۆید، لەکاتێکدا بە ئاراستەی ماڵی لیدا کرۆسانتی پارێزگاردا دەڕۆشتن، دەرگای دەرەوەی ماڵی ژن و مێردێکی ئەمریکیان شکاند.

کاتێک خۆپیشاندەران لەبەردەم ماڵەکەیاندا وەستان، پیاوەکە بە چەکەوە روویتێکردن و وتی، "لێرە بجوڵێن و مەوەستن"، بەڵام دواتر هەر خۆپیشاندەران خۆی و هاوسەرەکەیان هێورکردەوە.

دوابەدوای رووداوەکەش، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەری خۆی وێنەی رووداوەکەی بڵاوکردەوە و پاشان سڕییەوە، ئەمەش بووە جێگای مشتومڕ لای بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

لەدوای کوژرانی جۆرج فلۆیدەوە خۆپیشاندانەکان دژی رەگەزپەرستی لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا بەردەوامە و تا ئێستاش چەندین زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.