سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک و گڕگرتنی

فۆتۆ: 
2020-07-01

15095 جار خوێندراوەتەوە

کامێراکانی چاودێری باشوری رۆژئاوای شاری شانگشینگی چین، رووداوێکی مەترسیداری ئۆتۆمبێلێکیان تۆمارکرد کە لەسەر هێڵی خێرای شەقامەکە وەردەگەڕێت و دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە لە سوتان رزگاریان دەبێت لەدوای ئەوەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەشکێنێت و لەڕێگەیەوە سەرنشینەکان دەربازدەبن.

هاوکات، تیمی فریاگوزاری بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە چوونە شوێنی رووداوەکە و هۆکاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ کێشەی تەکنیکی گەڕاندەوە.