سەردێڕ:

بەشێک لە هاوڵاتیانى گەڕەکێکى هەولێر گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-06-30

22942 جار خوێندراوەتەوە

بەشیک لە هاوڵاتیانى گەڕەکى سەرکارێزى هەولێر بەهۆى کێشەى کەمى ئاو لە گەڕەکەکەیان گردبوونەوە.

یەکێک لە دانیشتوانى گەڕەکى سەرکارێزى هەولێر بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا بە هۆى کەرەنتینەوە خەڵک بێکارە و لە ماڵەوەیە و هیچ داهاتێکى نییە، بەهۆى نەبوونى ئاو لە گەرەکەکەمان دەبێت هەموو رۆژێک ئاوبکڕێت".

ئاماژەى بەوەشکرد، "چەند کۆڵانیک دوورتر لە خۆمان کێشەى ئاوییان نییە و کاتێکیش پەیوەندى دەکەین بە بەڕێوەبەرایەتى ئاوەوە، دەڵێن پەیوەندى بە ئێمەوە نییە."

ئەو هاوڵاتییە دەشڵێت، "هەموو ساڵێک لە وەرزى هاویندا دانیشتوانى ئەم گەڕەکە هەمان گرفتى کەم ئاوییان هەیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان و بێکارییەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم گردبوونەوەی هاوڵاتیان بەهۆی ناڕەزایەتیان لەو دۆخە بەڕێوەچوو و داوای خزمەتگوزاریان دەکرد بۆ ناوچەکانیان.