سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دزێک لە بڕینی مارکێتێک پەشیمان دەبێتەوە

فۆتۆ: 
2020-06-29

20224 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی روسیا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا دزێک بە چەقۆیەکەوە دەیەوێت مارکێتێک ببڕێت، بەڵام کارمەندێکی مارکێتەکە بڕیاردەدات لە رێگەی گفتوگۆوە پەشیمانی بکاتەوە.

دواتر، کارمەندەکە سەرکەوتوو دەبێت و دزەکە پەشیمان دەبێتەوە و چەقۆکەی دەخاتەوە گیرفانی.

پۆلیسی روسیا رایگەیاندووە، کە دواتر ئەو کەسەیان دۆزیوەتەوە و دانیناوە بەوەی کە لەبەر بێ پارەیی ویستویەتی دزیی بکات و لە ئێستادا لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە.