سەردێڕ:

لە چين ڤاکسينێکی نوێی کۆرۆنا لە ناوەندە سەربازييەکاندا بەکاردەهێنرێت

فۆتۆ: 
2020-06-29

4054 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانيای کانسينۆی بايۆلۆژی لە چين ڕايگەياند سوپای چين ڕەزامەند وەرگرتووە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسينێک دژی ڤايرۆسی کۆرۆنا.

کۆمپانيا چينێکە ڕايگەياند، پاش ئامادەکردنی ڤاکسينەکە لەلايەن توێژەران و شارەزايانی بايۆلۆژی و دوای ئەوەی پشکنينە تاقيگەييەکان سەلماندويانە ڤاکسينەکە مەترسی لەسەر ژيانی مرۆڤ دروست ناکات گڵۆپی سەوز هەڵکراوە بۆ سوپای چين کە تاقی بکاتەوە.

ڤاکسينە نوێکە کە يەکێکە لەو هەشت ڤاکسينەی کە لەلايەن کۆمپانياکانی چين توێژەران رەزامەندی لەسەر دراوە بۆ بەکارهێنانی لەسەر مرۆڤ بەمەبەستی ڕێگريکردن لە کێشەکانی هەناسەدان بەهۆی توشبوون بە ڤايرۆسی کۆرۆنا.

کۆمپانيای کانسينۆ ڕاشيگەياند لە ٢٥ی ئەم مانگەوە ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسينەکە دراوە و تەنها لە ناوەندی سەربازيدا بەکاردێت.

تا ئێستا لەسەرانسەری جيهاندا ١٢ ڤاکسين دژی ڤايرۆسی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ تاقيکراوەتەوە، بەڵام هيچ ڤاکسينێک دژی ڤايرۆسی کۆرۆنا ڕانەگەيەندراوە.