سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە پەخشی راستەوخۆدا دزێک هێرشدەکاتە سەر پەیامنێرێک

فۆتۆ: 
2020-06-29

23884 جار خوێندراوەتەوە

برۆنا ماکیدۆ پەیامنێری کەناڵی سی ئێن ئێنی بەرازیل، لەکاتی پەخشی راستەوخۆدا دزێک هێرش دەکاتە سەری و هەردوو مۆبایلەکەی دەدزێت.

دیمەنی ڤیدیۆکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە چۆن دزەکە بە شارەزایانە ئەو کارە ئەنجام دەدات، هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە دزەکە لە پەیامنێرەکە نزیک دەبێتەوە کە کڵاوێکی لەسەردایە و چەقۆیەک بە دەستییەوەیەتی، داوا لە ماکیدۆی تەمەن ٢٧ ساڵ دەکات مۆبایلەکەی بداتێ، دواتر لە ژێر هەڕەشەی چەقۆکە مۆبایلەکە لە پەیامنێرەکە وەردەگرێت.

ئەو دزە بەوەشەوە ناوەستێت، داوای لێدەکات مۆبایلەکەی تری بداتێ کە لە گیرفانی پەیامنێرەکەدایە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای لێدەکات لە چاوی کامێراکە دوربکەوێتەوە، بەو جۆرە مۆبایلی دووەمی پەیامنێرەکە لە گیرفانی دەردەهێنیت و دەیدزێت.

بەگوێرەی پۆلیس دزەکە لە بوارەکەی خۆیدا شارەزا بووە و یەکێک بووە لە ئەندامانی گروپێکی دزیکردن لە ناوچەکەدا، ئاگاداری ئەوە بووە کە پەیامنێرەکە دێتە ئەو جێگەیە، زانیویەتی پەیامنێرەکان بەردەوام دوو مۆبایلیان پێیە، یەکێکیان بۆ پەیوەندییە تایبەتییەکانی خۆیانە و ئەوی تریان بۆ کارەکانیانە، لەدوای ئەو کارەی دزەکە شوێنەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت.