سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر رۆژانە دوو لیتر ئاو بخۆیتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-06-27

20993 جار خوێندراوەتەوە

گرنگە هەموو کەسێك رۆژانە دوو لیتر ئاو بخواتەوە، بۆئەوەی ئەندامەکانی جەستە بەشێوەیەکی دروست کارەکانیان بکەن و تووشی هیچ گرفتێکی تەندروستی نەبن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی الوطن ئاماژەی بەوەکردوە، کەسانی پێگەیشتوو گرنگە رۆژانە دوو لیتر و نیو بۆ سێ لیتر ئاو بخۆنەوە، بۆئەوەی پارێزگاری لە ئاستی شێدارکردنەوەی جەستەیان بکەن.

چونکە خواردنەوەی ئاو یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنەوەی گورچیلە، باشکردنی کرداری هەرس و هەناو، پارێزگاری لە گەنج مانەوەی پێست دەکات و رێگە لە تووشبوون بە لاوازیی دەگرێت.

هەروەها خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو جەستە لە ماددە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە، ئەمەش وادەکات هەست بە ماندوێتی جەستەیی نەکرێت و تەرکیز باشتر ببێت، لەگەڵ ئەمانەشدا پێست لەناوەوە بەرەو دەرەوە نوێدەکاتەوە.

ئەو کەسانەش کە بڕێکی زۆر سەوزە و میوە دەخۆن هەر گرنگە رۆژانە بڕی ئاوخواردەوەیان زۆربێت، چونکە ئەمە یارمەتیی جەستەیان دەدات باشتر ماددە خۆراکییەکان بمژێت و سوودی لێببینێت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا خواردنەوەی ئاو کاریگەریی لەسەر میزاج دەبێت و وادەکات کەسەکە هەست بە ئارامییەکی زیاتر بکات و میزاجی باشتر ببێت و وزەی پێویستی هەبێت بۆئەوەی جەستەی باشتر کارەکانی جێبەجێ بکات.

ژ.ن