سەردێڕ:

دوو هەسارەی دیکەی وەکو زەوی لە خولگەی خۆردا دۆزرانەوە

فۆتۆ: 
2020-06-27

37000 جار خوێندراوەتەوە

 گەردوونناسان رایانگەیاند، تێبینی دوو هەسارەییان لە خولگەی خۆردا کردووە کە لە شێوەدا وەکو زەوی دەردەکەون و ١١ هەزار ساڵی روناکی لێمانەوە دوورن.

بەپێی تویژینەوەیەکی گەردوونزانی کە بە سەرپەرشتی دکتۆر ساندرا جێفەرز، گەردوونناسی ئیرلەندی بەڕێوەچووە و لە جۆرناڵی زانستدا بڵاوکراوەتەوە، ئەو دوو هەسارەیەی کە بە تازەیی تێبینیکراون، وادەردەکەوێت کە تایبەتمەندییەکانی ژیانیان تێدابێت.

توێژینەوەکە، دوو هەسارەکەی بە 887و 887ناوناوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە خولگەی خۆری 887 Glieseدا دەسوڕێنەوە.

باس لەوەشکراوە، یەکێک لە هەسارەکان بە ٩.٨ رۆژ و ئەوی دیکەشیان بە ٢٢ رۆژ بە دەوری خۆرەکەی خۆیاندا دەسوڕێنەوە.

هاوکات، قەبارەکەیان چەند جارێکی کەم لە زەوی گەورەترن و هەر لەبەرئەوەش لەناو گەردوونناساندا بە سوپەر زەوییەکان ناونراون.

گەردوونناسان ئەوەشیان وتووە، کە لە لێکۆڵینەوە و تێبینیکردنی ئەو هەسارانە بەردەوام دەبن و دەیانەوێت لە تایبەتمەندی هەبوونی ژیان تیایاندا دڵنیاببنەوە.

خولگەی خۆر (خۆرە ناسراوەکەی زەوی)، بریتییە لە ناوچەیەکی فراوانی گەردوونی ئاشکراکراو و تێیدا ملیۆنان ئەستێرە و هەسارە و خۆری بچوکتری دیکە هەن. دووری نێوان خۆرەکانی دیکە و خۆرە ناسراوەکەی زەوی، هەزاران ساڵی رووناکییە و ئەوانیش کۆمەڵێک هەسارەییان هەیە و بە دەوریاندا دەسوڕێنەوە.

پێشتر، زانایانی بواری گەردوونناسی رایانگەیاند، بەپێی لێکدانەوەکانیان، ئەگەری هەبوونی ٣٦ شارستانیەتی هۆشمەندی دیکە لە گەلەئەستێرەکەماندا هەیە و ئەوەش، بیرۆکەی هەبوونی شارستانیەتی هۆشمەندی دیکەی جگە لە زەوی، گەورەتر دەکات و بەوەش، دۆزینەوەی هەسارەی شێوە زەوی دیکە، دۆزینەوەی شارستانییەتی دیکە ئاسان دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا، تاکە سەرچاوەی زانینی هەبوونی شارستانیەتی دیکە لە گەردونەکەماندا بریتییە لە وەڵامدانەوەی ئەو تیشکە رادیۆییانەی کە مرۆڤایەتی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە رەوانەی بۆشایی ئاسمان و گەردوونی دەکات.