سەردێڕ:

هۆکارەکانی دابەزینی بارگەی مۆبایل

فۆتۆ: 
2020-06-26

37140 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کات بەبێ ئەوەی مۆبایلە زیرەکەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارهێنابێت بارگەکەی دادەبەزێت، لە ماوەیەکی کەمدا بارگەی کەمدەبێتەوە، کە ئەوەش بێزارت دەکات و رەنگە نەتوانیت زۆر کاری پێ ئەنجام بدەیت.

ماڵپەڕی سەیدەتی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە ڕێگە خۆشکەرن بۆ زوو دابەزینی بارگەی مۆبایلەکەت، ئەوانیش:

نزیکی تاوەرەکانی ئینتەرنێت و هێڵەکانی گواستنەوەی سیگناڵ، لەم دۆخەدا لەو جیگە دوربکەوەرە یان مۆبایلەکەت بخەرە سەر تەیەران.

ناردنی ژمارەیەکی زۆر لایک وکۆمێنت و ئاماژەکان

کۆنی مۆبایلەکەت کە پاترییەکەی تواناکەی جارانی لەدەستداوە.

بەردەوام بلوتوس کارابێت و داتنەخستبێت بەهەمان شێوە بارگەی مۆبایل دەبات

بە راددەیەکی زۆر پەیوەندیی بکەیت یان پەیوەندیت بۆ بێت.

وێنە و ڤیدیۆی زۆر بگریت کە بەهەمان شێوە وزەی مۆبایلەکە دەبات

کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئەپەکان لەگەڵ کردنەوەی شوێنی جوگرافی بەبێ ئەوەی دایانبخەیتەوە.

- پلەی گەرمی ئەو شوێنەی مۆبایلی تێدا بەکاردەهێنیت، کەشی زۆر سارد و گەرم بارگەی مۆبایل کەمدەکاتەوە.