سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو پیاوەی لە شەوێکدا بوو بە ملیۆنێر

فۆتۆ: 
2020-06-25

39119 جار خوێندراوەتەوە

کرێکارێکی وڵاتی تەنزانیا لە کانەکانی باکوری وڵاتەکەی دوو بەردی بەنرخی تەنزانێتی دۆزیوەتەوە کە نرخی هەردووکیان سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلارە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، سانینیۆ لەیزەر، کرێکارێکی وڵاتی تەنزانیایە، لە کاتی کانەکانی باکوری وڵاتەکەی دوو بەردی بەنرخی تەنزانێتی دۆزیوەتەوە کە یەکێکیان رەنگەکەی شین بووە و ئەوەی دیکەش بنەوشەیی تۆخ بووە و هەردوکیانی بە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە حکومەتی وڵاتەکەی فرۆشتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کێشی هەردوو بەردەکە ١٥ کیلۆگرام بووە و بە حکومەتی وڵاتەکەی فرۆشتووەتەوە.

سانینیۆ لەبارەی ئەو کارانەی بەو بڕە پارەیە دەیەوێت بیکات رایگەیاند، "دەمەوێت ناوەندێکی بازاڕکردن بنیادبنێم." دەشڵێت، "من خوێندەوارنیم، زۆرێک لە هەژارەکان ناتوانن تێچووی خوێندن دابینبکەن هەر بۆیە دەمەوێت خوێندنگایەک لە نزیکی ماڵەکەم دابمەزرێنم بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی ناوچەکەم."

گەوهەری تەنزانی تەنها لە ناوچەکانی باکوری تەنزانیا بوونیان هەیە و بۆ دروستکردنی خشڵی گرانبەها بەکاردەهێنرێن. ئەم گەوهەرە بە دەگمەنترین جۆری گەوهەر دادەنرێت لەسەر زەوی، چەند ڕەنگێکی هەیە وەک سور و سەوز و ئەرخەوانی و شین، نرخەکەشی بەگوێرەی دەگمەنی و ڕوونی و ڕەنگەکەی دیاریدەکرێت.

 

Saniniu Laizer carrying the gemstones at the trading centre