سەردێڕ:

وێنە.. نەخشەیەکی نوێ کیشوەری هەشتەم دەردەخات

فۆتۆ: 
2020-06-25

36252 جار خوێندراوەتەوە

لە قوڵایی هەزار و ٦٦ مەتر لەژێر شەپۆلەکانی باشوری زەریای هێمن کیشوەری ونبووی هەشتەم دەرکەوتووە، ئەم پارچە زەوییە زەبەلاحە ناوی زیلاندیایە، توێژەران لە ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەیان بۆ بوونی ئەم کیشوەرە کردبوو، بەڵام لەو کاتەدا نەیانتوانیبوو وێنەیەکی روونی نەخشەکەیان دەستبکەوێت.

توێژەرانی نیوزلەندا رایانگەیاند، توانیویانە بگەن بە وێنەیەکی روونی کیشوەری زیلاندیا، کە بەوردی لە نەخشەکەدا شێوە و قەبارەی دەردەکەوێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کیشوەری زیلاندیا دەکەوێتە ژێر زەریای هێمن، لە بەشی باشوری رۆژئاواوە، وا دەردەکەوێت نیوزلەندای ئێستا بەشێک بووبێت لەم کیشوەرە.

هاوکات، نێک مۆرتیمەر بەرپرسی تیمی توێژینەوەکە رایگەیاند، "ئەم نەخشەیەمان لەپێناو پێشکەشکردنی وێنەیەکی ورد و روون و سەردەمیانە بۆ جیۆلۆجیناسەکان دروستکرد، کە تیایدا ئاماژە بە پێوانەی قوڵی زەریا لەناو کیشوەرەکەدا کراوە، وێڕای ئاشکراکردنی چەندین زانیاری لەسەر چۆنیەتی دروستبوونی کیشوەرەکە کە بەر لە ملیۆنان ساڵ نوقمی ناو ئاو بووبوو."

بەپێی زانیارییە نوێیەکان، رووبەری کیشوەری زیلاندیا پێنج ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە دەکاتە نیوەی کیشوەری ئوسترالیا، بەڵام تەنیا ٦٪ی رووبەرەکە سەر ئاو کەوتووە و بەرشەکەی دیکەی لەژێر ئاودایە.

Zealandia: The Drowned Continent of the South

Zealandia might be a new continent - YouTube

Zealandia: Is there an eighth continent under New Zealand? - BBC News