سەردێڕ:

ئەو خواردنانەی زیان بە پەنکریاس دەگەیەنن

فۆتۆ: 
2020-06-24

11562 جار خوێندراوەتەوە

پەنکریاس یەکێکە لە ڕژێنە گرنگەکانی کۆئەندامی هەرس، ڕۆڵی پێویست دەبینێت لە هەرسکردنی خواردندا، بەتایبەتی لە هەرسکردنی خواردنى چەوردا، ئەگەر ڕژێنی پەنکریاس لەکاربکەوێت ئەوا خواردنە چەورەکان هەرس نابن و دەبنە هۆی قەڵەوی و تێکچوونی ئەرکەکانی جەستە، کۆمەڵێک خۆراکیش زیان بە تەندروستی پەنکریاس دەگەیەنن.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتیان تێدایە و کرداری پەنکریاس قورس دەکەن، زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکان و ئەلکهول هۆکارن بۆ هەوکردنی پەنکریاس و کرداری هەرس قورس دەکەن، بۆیە باشتر وایە لەبری ئەو خواردنەوانە ئاو بخورێتەوە.

پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی پەنکریاس برۆکلی و ترێی سور و سپێناغ و هەنگوین و سیر بخورێت.