سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین دی لە جەستەدا

هەشت نیشانەی کەمبوونەوەی ڤیتامین D لە جەستەدا
فۆتۆ: 
2020-06-24

29937 جار خوێندراوەتەوە

هۆکاری زوو توشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و زوو ساڕێژنەبوونی برین بەهۆی کەمبوونەوەی ڤیتامین (دی) یە لە جەستەدا.

تەندروستیی گشتی لە ئینگلتەرا و دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا هانی خەڵکیدەدەن رۆژانە بڕی ١٠ مایکرۆگرام ئەو خواردنانە بخۆن کە ڤیتامین دی تێدایە، بە مەبەستی بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی لەش و بە دوربوون لە نەخۆشییە درمەکان.

ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاماژەی بە کۆمەڵێک نیشانە کردووە لە جەستەدا کە دەریدەخەن ڤیتامین دی کەمە:

١.  بوونی ئازار لە بەشە جیاوازەکانی جەستە بەبێ بوونی هۆکارێکی دیاریکراو

٢.  هەستکردن بە خوارنی قورگ و کۆکە هۆکارەکەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەیە کە نیشانەیەکی کەمبوونەوەی ئەو ڤیتامینەیە لە جەستەدا.

٣فشەڵبوونی ماسولکەکان و زوو شکاندنی ئێسک، ئەمەش مانای کەمبوونی ئەم ڤیتامینە لە خوێندا.

٤ماندوێتی بەردەوام بەبێ ئەنجامدانی کاری قورس

٥خەمۆکی زیاتر لە کەسانی بەساڵاچوودا روودەدات، لەگەڵ هەستکردن بە گۆشەگیری و بێزاری.

٦درەنگ ساڕێژبوونی برین و شوێنی سوتاوی و پەڵەی شینبووەوە

٧ئازار ماسولکە و ئێسکەکان، بەتایبەت ئەگەر دوای ماوەیەکی زۆر بەسەر وەرزشکردندا تێپەڕبووبێت، بەڵام هەر ئازارەکەت مابێت، یان لەدوای هەستان لەسەر کورسی ئەو جۆرە ئازارەت بۆ دروست بێت.

٨هەڵوەرین و تەنکبوونی قژ و گرفتەکانی پێست

3 علامات تحذيرية على الوجه تدل على نقص فيتامين B12 - RT Arabic